جیهان

مۆسکۆ کیێڤ بە کشانەوە لە دانوستانەکان تۆمەتبار دەکات

27-10-2022
مۆسکۆ کیێڤ بە کشانەوە لە دانوستانەکان تۆمەتبار دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کرێملین ڕۆژی پێنجشەممە 27-10-2022 کیێڤی تۆمەتبار کرد بە کشانەوەی لە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ مۆسکۆ لە مانگی ئازاردا کە واشنتۆن نێوەندگیری دەکرد.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی سەرۆکایەتیی ڕوسیا وتی: لە ڕاستیدا شتەکان ئامادەبوون بۆ دانوستانی ئاشتی، بەڵام لەناکاو لایەنی ئۆکراینی وتیان: چیتر نایەوێت لە دانوستانەکان بەردەوام بن.

پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤلادیمێر پوتین پێی وایە "ڕەتکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنانەی کە پێشتر لەسەری ڕێککەوتوون، بە فەرمانی واشنتۆن بووە".

عومەر سیسۆکۆ ئیمبالۆ، سەرۆکی کۆمەڵگەی ئابووریی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا، ڕۆژی چوارشەممە لە کیێڤ پشتڕاستی کردبووەوە کە پوتین ڕۆژێک پێشتر لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵیدا رایگەیاندووە" کە ئامادەیە دانوستان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بکات".

ڕۆژی چوارشەممە 26-10-2022، زیلێنسکی ڕەتیکردەوە هیچ ئەگەرێکی دانوستانیان لەگەڵ مۆسکۆدا هەبێت، تا ئەو کاتەی سوپای ڕوسیا هێرش بکاتە سەر "ژێرخانی ئۆکراینا".