جیهان

سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت ‘خۆپیشاندانەکان’ ڕێگە بۆ هێرشی تیرۆریستی خۆش دەکەن

27-10-2022
سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت ‘خۆپیشاندانەکان’ ڕێگە بۆ هێرشی تیرۆریستی خۆش دەکەن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژێک دوای هێرشێک بۆ سەر مەزارگەیەک لە شاری شیراز کە ئیران دەڵێت: “گروپی داعش بەرپرسیارەتییەکەی لە ئەستۆ گرتووە”، ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران رۆژی پێنجشەممە 27-10-2022 وتی کە ‘خۆپیشاندانکان’ ڕێگە بۆ بۆ هێرشی ‘تیرۆری’ خۆش دەکەن.

ئیبراهیم ڕەئیسی لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا وتی: مەبەستی دوژمن تێکدانی پێشکەوتنەکانی ئێرانە، دواتر ئەم خۆپیشاندانانە زەمینە بۆ کردەوەی تیرۆریستی خۆش دەکەن.

دوینێ چوارشەممە لە هێرشێکدا بۆ سەر مەزارگەیەک لە شیراز، بە لایەنی کەمەوە 15 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەزاران کەس دوای 40 ڕۆژ لە گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە دەستبەسەری پۆلیسدا، بەردەوامن لە خۆپیشاندان.