گشتی

لە لازقییە شەڕێکی قورس دەستیپێکردووە

06-08-2020
لە لازقییە شەڕێکی قورس دەستیپێکردووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە چیای کوردان 25 چەکدار و سەرباز کوژران.

سەرچاوەیەکی خۆجێی لە لازقییە رایگەیاند، شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا و گرووپە چەکدارەکان دروستبووە و لە چیای کوردانی باکووری شاری لازقییە 25 سەرباز و چەکدار کوژراون.

نزیکەی سێ ساڵە هێزەکانی حکومەتی سووریا بە پشتیوانی فڕۆکە رووسییەکان، پێگەکانی ئەو گرووپە چەکدارانە لە چیای کوردانی رۆژئاڤای کوردستان بۆردوومان دەکات، هەروەها جارجار شەڕ لەنێوان هەردوولادا روودەدات.