جیهان

لیز ترەس دەستی لەکار کێشایەوە

20-10-2022
لیز ترەس دەستی لەکار کێشایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

رۆژی پێنچشەممە 20-10-2022 لیز ترەس، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بڕیاری دا لە پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پارتی پارێزگاران دەست لە کار بکێشێتەوە.

ترەس لەبەردەم خانووی ژمارە 10 رایگەیاند، ناتوانێت ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بکات کە لە کاتی هەڵبژاردن داویەتی و متمانەی پارتەکەی لەدەستداوە.

ترەس ئاماژەی بەوەشکردووە، “من دان بەوەدا دەنێم کە بە لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە، ناتوانم ئەو ئەرکە بەجێ بگەیەنم کە لەسەری هەڵبژێردرام، "بۆیە لەگەڵ پادشا قسەم کردووە بۆ ئەوەی ئاگاداری بکەمەوە کە دەست لە پۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگاران-یش دەکێشمەوە”.