جیهان

بایدن بەڵێن بە زێلێنسکی دەدات

11-10-2022
بایدن بەڵێن بە زێلێنسکی دەدات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن بەڵێنی بە هاوتا ئۆکراینییەکەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی داوە کە ئەمریکا سیستەمی ئاسمانی پێشکەوتوو بۆ ئۆکرانیا دابین بکات.

دوای ئەوەی بە زیاتر لە 75 مووشەک هێرشی کردە سەر کیێڤ و چەند شارێکی دیکەی ئۆکراینا، بایدن بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ زێلێنسکی کردووە بۆ ئەوەی دڵنیایی بدات لە بەردەوامی پشتیوانی ئەمریکا و ئیدانەکردنی هێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر خەڵکی سڤیل.

لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی کە لە وەڵامی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هاتووە، بایدن بە زێلێنسکی راگەیاندووە، ئەمریکا و هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی بەردەوام دەبن لە سەپاندنی سزاکان و لێپرسینەوە لە ڕوسیا دەکەن لە تاوانەکانی جەنگ، هەروەها هاوکاریی ئەمنی و ئابووری و مرۆیی پێشکەش بە ئۆکراینا دەکەن