جیهان

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: داوا لە هاووڵاتییانمان دەکەین بە زووترین کات ئێران بەجێبهێڵن

08-10-2022
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا: داوا لە هاووڵاتییانمان دەکەین بە زووترین کات ئێران بەجێبهێڵن
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فەڕەنسا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە بە زووترین کات ئێران بەجێبهێڵن و ڕایگەیاندووە کە مەترسی دەستگیرکردنی لەسەرە.


وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەر سەردانکەرێکی فەرەنسی، لەوانەی کە خاوەنی دوو ڕەگەزنامەن، مەترسی زۆریان لەسەرە بۆ دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن ئارەزوومەندانە و دادگاییکردنی نادادپەروەرانە.

فەرەنسا لەم هەفتەیەدا ڕەخنەی لە ئێران گرت و بە رژێمی دیکتاتۆری وەسفی کرد، پاش ئەوەی دوو لە هاوڵاتیانی بە بارمتە گرت و پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا داوای لە ئێران کرد ئەو دوو هاوڵاتیە ئازاد بکات.