بیروڕا

دۆناڵد ترەمپ: تەقینەوەكانی لوبنان بەهۆیی بۆمبەوە بووە

05-08-2020
دۆناڵد ترەمپ: تەقینەوەكانی لوبنان بەهۆیی بۆمبەوە بووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ڕایگەیاند: ئەوەی لە لوبنان روویداوە تەقینەوەی بۆمب بووە نەوەك تەقینەوەی ییارییە ئاگرینیەكان.

دۆناڵد ترەمپ،  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی رایگەیاند:  تەقینەوەکانی لوبنان بەهۆی بۆمبەوە بووە، پێمان وانییە تەقنەوەیی یارییە ئاگرینیەكان بووبێت، چونكە  دەنگێكی بەهێز و ئاگرێكی گەورەیی هەبوو.

ترەمپ ئاشکرایکرد کە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە تەقینەوەکانی لوبنان قسەی کردووە و ئەوان پێیان راگەیاندووە، هۆکاری تەقینەوەکە بۆمب بووە نەک تەقینەوەی یارییە ئاگرینەکان.

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وتیشی:  فەرماندەکان لە من باشتر دەزانن، ئەوان پێیان وایە ئەوە هێرشبووە کراوەتە سەر بەیروت.