ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستاندا، كۆ دەبێتەوەو بڕیاری نوێ دەدات.
سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو لە ناو وەزارەتی تەندروستی بەتۆڕی میدیای باڵكێشی ڕاگریاند: بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و ئەو ڕێژە زۆرەی مردن و توشبوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا هەیە، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی كۆڕۆنا كۆدەبێتەوە.
سەرچاوەكە وتیشی لە كۆبومەوەكەی ئەمڕۆدا چەند بڕیارێكی گرنگ دەدرێت و گۆڕانكاریی لە بڕیارركۆنەكاندا ئەنجام دەدرێت.