جیهان

تاڵیبان هێزێکی زۆر دژی فەرماندەیەکی دەجوڵێنێت

23-06-2022
تاڵیبان هێزێکی زۆر دژی فەرماندەیەکی دەجوڵێنێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەم پیاوە ناوی مەولەوی مەهدییە، تاکە بەرپرسی باڵای تاڵیبان بوو کە لەسەر مەزهەبی شیعەبوو. ئەو لە قەومی هەزارەیە کە بە زمانی فارسی دەدوێن.

مەولەوی مەهدی لە لایەن تاڵیبانەوە دوورخرایەوە و ئەویش کابوڵی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ ولایەتی بەڵخاب کە شوێنی لە دایکبوونیەتی.

ئێستا تاڵیبان بۆ دەستگیرکردن و کۆنترۆڵکردنی ولایەتی بەڵاب، هێزێکی گەورە و فراوانی بە چەکی قورسەوە لە دژ جوڵاندووە. مەولەوی مەهدیش هەزار چەکداری لەگەڵدایە و هەڕەشەی بەرگریکردن دەکات.

ولایەتی بەڵخ لە باکوری ئەڤغانستانە و ئێستا تاکە شوێنە کە لە کۆنترۆڵی هێزەکانی تاڵیبان نییە.