ئەمشەو گەڕی 38ی یارییەکانی خولی ئیتالیا بۆ بەشێکی یانەکان کۆتایی دێت و یانەی یوڤێنتوسی پاڵەوانیش بە پێکهاتەی دووەم بەرامبەر یانەی رۆما یارییدەکات.
یانەی خانمە پیرەکە میوانداری یانەی ڕۆما دەکات و بە پێکهاتەی دووەم یاری لەگەڵدا دەکات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە یۆڤی نازناوەکەی یەکلایی کردۆتەوە و خۆی بۆ چامپیۆنسلیگ ئامادە دەکات.
خشتەی یارییەکان
بێریشیا - سامپدۆریا 19:00
یوڤێنتوس - رۆما 21:45
ئاتالانتا - ئینتەرمیلان 21:45
ناپۆلی - لازیۆ 21:45
میلان - کالیاری 21:45