جیهان

ئەو سەرۆکوەزیرەی بە پایسکیل ھاتوچۆی دەکرد، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت

18-05-2022
ئەو سەرۆکوەزیرەی بە پایسکیل ھاتوچۆی دەکرد، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەو سەرۆکوەزیرەی بە پایسکیل هاتوچۆی دەکرد، لە پەرلەمان لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

بەگوێرەی ھەواڵی میدیاکانی ھۆڵەندا، پەرلەمانی وڵاتەکە لەسەر سڕینەوەی چەند نامەیەکی تەلەفۆنەکەی، لێپێچینەوە لە مارک روتە-ی سەرۆکوەزیران دەکات.

ھەر بەپێی ھەواڵەکان، مارک روتە موبایلێکی جۆری NOKIAی کۆن بەکاردێنێت کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە یاسای ھۆڵەندا ڕێگە بە بەرپسانی حکومی نادات نامە و ئیمەیلەکانیان بسڕنەوە و لە لایەن دەزگا تایبەتەکانی وڵاتەکەوە ئەرشیڤ دەکرێن.