بیروڕا

پاوە: كۆڵبەرێك بەتەقەی سوپای پاسداران كوژرا

30-07-2020
پاوە: كۆڵبەرێك بەتەقەی سوپای پاسداران كوژرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کۆڵبەرییدا لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی نەوسوود سەر بە شاری پاوە  نزیك شارەدێی تەوێڵە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سوپای پاسداران كوژرا.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕیی میدیایی باڵكێش: ئەمڕۆ سوپایی پاسداران، تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەریی كورد لە سنوریی  شارۆچكەی نەوسودی نزیك تەوێڵە كردووە و بەهۆیەوە كۆڵبەرێك گیانی لەدەستداوە

باڵكێش زانیویەتی : كۆڵبەرەكە  ناوی وەزیر محەمەدی تەمەن ٢٩ ساڵە و خەڵکی گوندی حەشمیر سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، هاوکات ئەو کۆڵبەرە خێزاندارە و باوکی منداڵێکە.

ئەوە لەكاتێكدایە ئامارەكانی ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ باس لەوەدەكەن كە تەنها لەم ساڵدا لەو سنورە زیاتر لە 21 كۆڵبەر بەتەقەی سوپایی پاسداران گیانیان لەدەستداوە و چەندین كۆڵبەریی دیكەش بریندار كراون سەدان سەر ئاژەڵیش كوژراون