جیهان

ڕووسیا: هەڕەشەمان لەسەربێ چەکی ئەتۆمی بەکاردێنین

23-03-2022
ڕووسیا: هەڕەشەمان لەسەربێ چەکی ئەتۆمی بەکاردێنین
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر هەڕەشە لەسەر وڵاتەکەی هەبێ، چەکی ئەتۆمی بەکاردێنن.

دێمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا ناسراو بە کرملن ڕایگەیاند، "ئێمە چەمکی ئاسایشی ناوخۆییمان هەیە، ئەوەش بۆ هەموومانە. دەکرێت خوێندنەوە بۆ هەموو ئەو هۆکارانە بکرێت کە چەکی ئەتۆمیی بۆی بەکاردێت، ئەگەر هەڕەشە لەسەر بوونی وڵاتەکەمان هەبێت، دەکرێت چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنرێت".