گشتی

سەگ ئەندامی نێرینەی پیاوێک لێدەکاتەوە

17-03-2022
سەگ ئەندامی نێرینەی پیاوێک لێدەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تیمێکی پزیشکی لە نەخۆشخانەیەکی شاری ناسریە بۆ یەکەمجار لە ئاستی عێراقدا، بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەریی چاندنی سەری ئەندامی نێرینەیان بۆ کەسێک کرد، کە پێشتر سەگ گازی لێگرتبوو. 

نەخۆشخانەی ئەملی راوێژکاریی گشتی لە ناسریە, ناوەندی پارێزگای زیقار لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەنتەری دەزگای میزەڕۆ، نەشتەرگەریی چاندنی سەری ئەندامی نێرینەیان بۆ کەسێک بە سەرکەوتوویی کردووە، دوای ئەوەی لە روویداوێکدا سەگ گازی لێگرتبوو. نەشتەرگەییەکە 6 کاژێری خایاند، کە لەلایەن دکتۆری میسری عەبدولقەوی یوسف، ئەیمەن حەمامە پزیشکی سڕکەر، یاریدەدەری نەشتەرگەر عەلی خەلیل و یاریدەدەری سڕکەر جەمال شەریف و سەعدون نەعیم، کراوە. 

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، نەخۆشخانەکە هەموو ئامادەکارییەکی بۆ نەشتەرگەکە کردبوو لە ئامێر و کەرەستەی پێویست بۆ ئەم نەشتەرگەرییە، ئەمەش  بۆ گەرەنتیکردنی سەرکەوتنی یەکەم نەشتەرگەریی چاندنی سەری ئەندامی نێرینە لە عێراقدا.  (رووداو) پەیوەندی بە نەخۆشخانەی ئەملی راوێژکاریی گشتی لە ناسریە کرد و هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە و رایانگەیاند، نەشتەرگەریی چاندنی سەر ئەندامی نێریەکە لە نەخۆشخانەکەیان بە سەرکەوتوویی کراوە.  یەکەم نەشتەرگەریی سەرکەوتووی چاندنی ئەندامی نێرینە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2014 لە شاری کیپ تاون لە ئەفریقای باشوور کرا، کە بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەوە کەسەکە توانی وەچە بخاتەوە

ژێدەر

رووداو