جیهان

70 فڕۆکەی جەنگی رەوانەی ئۆکرانیا کرا

01-03-2022
70 فڕۆکەی جەنگی رەوانەی ئۆکرانیا کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سێ وڵات 70 فڕۆکەی جەنگیان ڕەوانەی ئۆکراینا کرد.

بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، بولگاریا، پۆڵەندا و سلۆڤاکیا 70 فڕۆکەی جەنگییان ناردووە بۆ ئۆکرانیا.

هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا پێی نایە رۆژی شەشەم، بەگوێرەی سەرچاوەکانیش مۆسکۆ کاروانێکی سەربازیی بە درێژایی 60 کیلۆمەتر بەرەو کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بەڕێکردووە و تەنیا 25 کیلۆمەتری ماوە بگاتە کیێڤ.

هاوکات کەنەدا رایگەیاند، دوو فڕۆکەی رووسیایان لە ئاسمانی وڵاتەکەیان دوورخستۆتەوە.