جیهان

ئەمریکا 12 ئەندامی شاندی ڕووسیای لە UN دەرکرد و ڕووسیاش هێرش دەکات

28-02-2022
ئەمریکا 12 ئەندامی شاندی ڕووسیای لە UN دەرکرد و ڕووسیاش هێرش دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمریکا 12 ئەندامی شاندی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکانی لە وڵاتەکەی دەرکرد، هەروەها شاندی دیپلۆماتی خۆی لە رووسیا سەرپشک کرد لە جێهێشتنی وڵاتەکە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە وێنەی مانگە دەستکردەکان ئاشکرایان کردووە کە کاروانێکی سەربازی ڕوسی بە دووری تەنیا 27 کیلۆمەتر بەرەو کیێڤ بەڕێگەوەیە.

بەپێی زانیاری ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان، سوپای ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی زەمینی فراوان بۆ سەر ئۆکرانیا و کیێڤی پایتەخت بەتایبەتی.

بەپێی زانیاریەکان، ئێستا شاری کیێڤ کەوتۆتە ژێر بۆردوومانێکی سەخت و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە، هەروەها حکومەت داوای لە هاوڵاتیان کردووە بچنە ژێرزەمینەکانەوە و نەیەنە دەرەوە.

لەلایەکی ترەوە، بڕیارە ئەمشەو پرۆژە بڕیارێک بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە ئۆکرانیا.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەهۆی شەڕەوە، فەڕەنسا باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤ داخست.