سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند،چەندین جار داوای كۆبومەوەیان لە ویلایرتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كردووە لەگەڵیان كۆ ببێتەوە بەڵام كۆنەبونەتەوە
حەسەن رووحانی، سەرۆک كۆماری ئێران لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پیشەسازیی پێترۆکیمیای وڵاتەکە کۆبوبوەوە وتی: دوای کشانەوەی ئەمریکا، ئەگەر بڵێم 23 جار داوای کۆبوونەوەم لێکراوە، هێشتا کەمم گوتووە". ئەمریکا ساڵی 2018 لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە کشایەوە و رێککەوتنەکەی بە "خراپترین" رێککەوتن لە مێژووی ئەمریکا وەسفکرد.
سەرۆك كۆماری ئێران وتیشی: زیاتر لە دوو ساڵە لەژێر تووندترین گووشاردان، "ئەمریکا وایدەزانی تەنیا چەند مانگێک بەرگەی سزا و گووشارەکانیان دەگرین و ناچاردەبین پەیوەندییان پێوەبکەین".
رووحانی وتیشی: ئێران دڵنیایە لەوەی دەبێت دانوستاندن بکەن و ئەوان بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن، بەڵام دەبێت سەرەتا گەمارۆکانیان لەسەر لاببەن و ئەمریکا کۆتایی بە "کارە هەڵەکەی" بهێنێت.
سەرۆک كۆماری ئێران سزاکانی ئەمریکا بە "تیرۆری ئابووری" ناودەبات و پێیوایە گەمارۆکان نەک تەنیا گوشاری لەسەر حکومەتی ئێران دروستکردووە، بەڵکو خەڵکی ئێرانیشی خستووەتە دۆخێکی خراپی ئابووری.