جیهان

سوپاسالاری ئۆکراینا: 504 زریپۆشی ڕووسیمان لەناوبردووە

27-02-2022
سوپاسالاری ئۆکراینا: 504 زریپۆشی ڕووسیمان لەناوبردووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سوپاسالاری ئۆکراینا ڕایگەیاند، کە تاوەکو ئێستا هێزە ڕووسییەکان نەیانتوانیوە لە سەنگەرەکانی شەڕ بە تەواوی بێنە ناو خاکی ئۆکرایناوە.

ڤالۆری زالۆژنی، سوپاسالاری ئۆکراینا ئەوەشی ڕاگەیاند کە سوپاکەیان 18 هەلیکۆپتەر و 16 فرۆکە و 504 زریپۆشیان لەناو بردووە.

سوپاسالاری ئۆکراینا ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕووسیا مووشەکی بالیستیان لە هێرشەکانیان بەکارهێناوە.

ڤالۆری ئەوەشی خستەڕوو کە هێزە ڕووسییەکان کێشەی کەمی پشتگیریان هەیە و سەربازەکانیان حەز بە جەنگ ناکەن لەگەڵ ئۆکراینا.