بیروڕا

ئێران پێنج كۆڵبەریی كوردی بریندار كرد

27-07-2020
ئێران پێنج كۆڵبەریی كوردی بریندار كرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای پاسداران تەقەی لە ژمارەیەك كۆڵبەری كورد كرد لە سنوری شاری بانە و 5 كۆڵبەریی كورد بریندار بوون


بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە دەستەیەک کۆڵبەری ئەو ناوچەیەیان دایە بەردەستڕێژی گوللە و لانیکەم ٥ کۆڵبەریان بریندار کردووە.


سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە، راگەیاند : دوو کەس لەو کۆڵبەرە بریندارانە بەڕێ کراون بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی پێنجوێن و سێ کەسەکەی دیکەیان ئیستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان کە ناوەکەیان نەزانراوە.