داعش بۆمبێكی چێندراوی لە ناو قۆری چای دانابووهوه بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبهختانه زیانی گیانی لێنهكهتهوه.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، دوای ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر و پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ 15ی کانوونی دووەم / یهنایهری 2022، لەهەمان سنوور بۆمبێکی چێندراو، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دانرا بوو، بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە.
وهزارهتی پێشمهرگه دەڵێ، هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیەدا، جێگیركراون و توانیویانە، دەیان مۆڵگەی تیرۆرستان تێکبشكێنن و چەندین پاشماوەی بۆمبی چێندراو و حەشارگەی تیرۆریستان بدۆزنەوە و خاپووری بکەن.