جیهان

ناسا تەلیسکۆبی جەیمس وێب دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان

25-12-2021
ناسا تەلیسکۆبی جەیمس وێب دەنێرێتە بۆشایی ئاسمان
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ناسا ناردنی تەلیسکۆبی جەیمس وێبی بۆ بۆشایی ئاسمان ڕاگەیاند کە گەورەترین تەلیسکۆبە تا ئێستا دروست کرابێت.

ئاژانسی ناسای ئەمریکی تەلیسکۆبی "جەیمس وێب"ـی لە ڕێگەی مووشەکی "ئاریان 5" بۆ بۆشایی ئاسمان ڕاگەیاند.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە تەلیسکۆبەکە پێویستی بە نزیکەی مانگێک دەبێت بۆ ئەوەی بگاتە شوێنی مەبەست کە 1.5 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە.

تەلیسکۆبەکە لە ساڵی 1996 دروستکراوە و 14 ساڵە وادەی ناردنی بۆ بۆشایی ئاسمان دوادەخرێت.

ئەم تەلیسکۆبەکە دەبێتە جێگرەوەی هابڵە و  لە ڕێگەی تیشکی خوارسوور چاودێری گەردوون دەکات، هەروەها بە وردییەکی بەرز چاودێری گەردوون و هەسارەکان بۆ زاناکان ڕوون دەکاتەوە.