مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی یادی 11 ساڵەی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆرانەوە، بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە رێكخەریی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كرد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕیی میدیایی باڵكێش كەوتون ، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ عومەریی سەسید عەلی رێكخەریی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان قسەی كردووە، و بارزانی وێڕای پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی گۆڕان هیوا خوازە كە بزوتنەوەكە لە كایە سیاسیەكانی هەرێمدا رۆڵێكی گەورە و كاریگەر ببینن
هەر لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا عومەریی سەید عەلی رێكخەریی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سوپاسی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە و هیوای بەهێزیی پەیوەندیەكانی نێوان هەردوولایی خواستووە.