جیهان

لە سوودان کودەتا کرا و سەرۆکوەزیران دەستبەسەرکرا

25-10-2021
لە سوودان کودەتا کرا و سەرۆکوەزیران دەستبەسەرکرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی راگەیاندنی سوودان لە راگەیاندراوێکدا فەرمیدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کودەتای سەربازی لە سوودان روویدا و هێزیکی سەربازیی زۆربەی وەزیرانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرەوەی سوودانیان دەستگیر کرد و عەبدوڵلا حەمدۆک، سەرۆکوەزیرانی سوودان لە ماڵکەی خۆیدا دەستبەسەرە.

بەپێی ماڵپەڕی "ئەلعەرەبییە"، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و تەلەفۆن لە خەرتوومی پایتەخت پچڕاوە و، ژمارەیەک لە پرد و رێگای سەرەکی لەو شارە بەتەواوەتی داخراوە و، ژمارەیەک زۆر لە خەڵکی گردبوونەوە و دەستیان کرد بە خۆپیشاندان و رژانە سەر شەقامەکان لە دژی ئەو کودەتایە.