گشتی

سێکسی بەیانیان سوودێکی سەرسوڕهێنەری هەیە

18-09-2021
سێکسی بەیانیان سوودێکی سەرسوڕهێنەری هەیە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پسپۆڕان و پزیشکان ڕایان وایە، ئەو کەسانەی بەیانییان پەیوەندیی سێکسییان هەیە، بەدرێژایی رۆژ وزەی زیاتر بۆ جەستەیان دەستەبەر دەبێت.

لێکۆڵینەوەکان دەرخەری ئەو ڕاستییەن، پەیوەندیی سێکسیی بەیانییان بەچێژتریشە، چونکە ئاستی هەردوو هۆرمۆنی ئیسترۆجین و تێستۆسترۆن لە کاتی بەیانییاندا زیاترە.

پزیشکان و پسپۆڕان لە پێگەی (زانیاری بۆ هاوسەران) ئاشکرای دەکەن: ئاستی زۆری هۆرمۆنەکان کاریگەریی ئەرێنییان هەیە لەسەر پەیوەندیی سێکسی، هەروەها ئاستی بەرزی هۆرمۆنی تێستۆستڕۆن حەز و مەیلی سێکسیی پیاو زیاد دەکات و ڕاستبوونەوەی ئەندامی سێکسیی نێرینەش پەیوەندیی بە ئاستی ئەم هۆرمۆنەوە هەیە.

باس