جیهان

تاڵیبان: لە 25 ئابەوە بانکەکانی ئەفغانستان دەستبەکار دەبنەوە

24-08-2021
تاڵیبان: لە 25 ئابەوە بانکەکانی ئەفغانستان دەستبەکار دەبنەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە 25 ئەم مانگەوە سیستمی بانکی لە ئەفغانستان دەست دەکەنەوە بەکاری ڕۆژانەی خۆیان.

زەبیحوڵا موجاھید، وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند: "لە سبەینێوە ھەموو بانکەکانی وڵات و لە نێویشیاندا بانکی ناوەندی، دەستبەکار دەبنەوە.

ڕاشیگەیاند ھەموو زەمینەسازییەکمان ئەنجام داوە و داوا لە کارمەندانی ئەم بەشانە دەکەین بگەڕێنەوە سەر کاری خۆیان"

تاڵیبان ڕۆژی دووشەممە محەممەد ئیدریسی وەک سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەفغانستان دیاریکرد.

پێشترش ئەجمال ئەحمەدی، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەفغانستان لە حکومەتی ئەشرەف غەنی ڕایگەیاند، بە ڕای ئەو تاڵیبان ناتوانێت زیاتر لە 0.1% کۆنترۆڵی ھەژماری بانکەکانی ئەفغانستان بکات، لە کاتێکدا بەشێکی زۆری ئەم پارانە لە لایەن ئەمەریکاوە سڕکراون.