جیهان

ڕووسیا: سەرۆکی ئەفغانستان بە چەند ئۆتۆمبێل و ھێلیکۆپتەرێکی پڕ لە پارە ھەڵاتووە

16-08-2021
ڕووسیا: سەرۆکی ئەفغانستان بە چەند ئۆتۆمبێل و ھێلیکۆپتەرێکی پڕ لە  پارە ھەڵاتووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

باڵیۆزخانەی ڕوسیا ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەفغانستان، ئەشرەف غەنی بە چوار سەیارە و ھێلیکۆپتەرێک کە پڕ بوون لە پارەی کاش ھەڵاتوە، ھەروەھا ناچار بووە بڕێک پارە لە دوای خۆی جێبھێڵێت چونکە جێی ھەڵگرتنی نەماوە. 

ڕوسیا ڕایگەیاند کە پەیوەندی دیبلۆماسی خۆی لە کابوڵ دەھێڵێتەوە و ھیوادارە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاڵیبان باش بکات، ھەرچەند جارێ زووە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی حکومڕانی وڵات بن و لە نزیکەوە چاودێری ھەڵسوکەوتەکانی تاڵیبان دەکات.