جیهان

بەریتانیا ترسی لە سەرھەڵدانەوەی ئەلقاعیدە ھەیە

13-08-2021
بەریتانیا ترسی لە سەرھەڵدانەوەی ئەلقاعیدە ھەیە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزیری بەرگری بەریتانیا نیگەرانە کە ئەفغانستان بەرەو دەوڵەتێکی شکستخواردو دەچێت و دەبێتە مەیدانی گەشەکردنی میلیشیاکانی وەک ئەلقاعیدە، کە گەڕانەوەیان ئەستەم نییە.

بێن واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیان ڕایگەیاند، “بەڕاستی نیگەرانم کە دەوڵەتە شکستخواردووەکان دەبنە مەیدانی گەشەکردنی ئەم جۆرە کەسانە" (سکای نێت).

وەزیری بەرگری بەریتانیا وتیشی: "ئەگەری زۆرە ئەلقائیدە بگەڕێتەوە، لە کاتێکدا دووەم گەورەترین شاری ئەفغانستان و ناوچەی لەشکرگاهـ، کە ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی تاڵیباندان".

"بەریتانیا بۆی ڕوون بۆتەوە کە ئەڤغانستان لەلایەن چەندین عەشیرەت و ھەرێمی جیاوازەوە بەڕێوە دەچێت، ئەگەر وریا نەبیت ئەوا شەڕی ناوخۆ دەست پێ دەکات، وە من پێم وایە بەرەو شەڕی ناوخۆ ھەنگاو دەنێین" وەزیری بەرگری بۆ بی بی سی.

خێرایی پێشڕەوییەکانی تاڵیبان، حکومەتی ئەفغانستان و ھاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی توشی شۆک کردوە، بەڵام تاڵیبان یەک دەنگ نیە، دواجار دەبنە چەن بەشێک، ھەر لایەنەو بەرژەوەندی جیاوازی ھەیە.