جیهان

جۆ بایدن سیاسەتی بەرامبەر بە ئێران دەگۆڕێت

09-08-2021
جۆ بایدن سیاسەتی بەرامبەر بە ئێران دەگۆڕێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە گوێرەی راپۆرتێکی پەیمانگای بەرگریکردن لە دیموکراتییەتی ئەمریکی، بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی جۆ بایدن ئاشکرای کرد، ئیدارەی بایدن سیاسەتی خۆی بەرامبەر ئێران دەگوڕێت بۆئەوەی زۆر توندتر بێت لەگەڵی و رەنگە ئەو پەیڕەوە کە ئیدارەی بایدن دەگرێتەبەر زۆر نزیک بێت لە پەیڕەوی ترەمپ لە دژی ئێران.

راپۆرتەکە ئەوەشی زیاد کرد، ئیدارەی بایدن هەمیشە بێزاری خۆی لە مامەڵەی ترەمپ لەگەڵ ئێران نەدەشاردەوە و پلانی ئیدارەی بایدن زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناوکی بوو ئەمەش لە رێگەی دەرخستنی نیازپاکی و نەرمونیانی. بەڵام لەگەڵ بەرێوەچوونی شەش گەڕ لە دانوستان و بەدەستهێنانی ئامانجی کەم وادیارە بەکارهێنانی هەژموون لە دیپلۆماسییەت زۆر پێویستە.

بەرپرسەکە گوتی، بایدن بیردەکاتەوە لە سیاسەتێکی جێگرەوە، بەتایبەتی کە ئێران بەردەوامە لە بەرەوپێشچوونی ناوکی، ئاماژەشی پێدا، "ئەگەر ئێران گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ناوکی ئەستەم کرد ئەوا ئیدارەی بایدن دەگەڕێتەوە بۆ ستراتیجییەتی رێڕەوی دووانەیی کە بریتییە لە گوشاری سزاکان و پێشنیاری بەردەوام بۆ دانوستانەکان".

دژەتیرۆر