وەرزش

شەقامێک بەناوی مارسێلۆ بێلساوە کرا

23-07-2020
شەقامێک بەناوی مارسێلۆ بێلساوە کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

خەڵكی شاری لیدزی بەریتانی، لیدز وەك دەڕبڕینی سوپاس وخۆشەویستی شەقامێک بەناوی مارسیلۆ بێلساوە دەکەن.

دوای ئەوەی راهێنەری ئەرجەنتینی مارسێلۆ بێلسا توانی یانەی لیدز یونایتد بگەڕێنێتەوە ریزی پریمەرلیگ دوای 16 ساڵ دابڕان،  هاندەران و خەڵكی شاری لیدز وەك دەڕبڕینی سوپاس وخۆشەویستی و رێزلێنان بۆ كارەكانی ئەم راهێنەرە شەقامێکیان بەناوی راهێنەرە ئەرجەنتینییەكە كرد .

یانەی لیدز یونایتد 16 ساڵە لە پرێمەرلیگ دابڕاوە، بەڵام ئەمساڵ توانی جارێکی دیکە بگەڕێتەوە و چاوەڕواندەکرێت چەند گرێبەستێکی گەورە بکات.