جیهان

ڤیدیۆ.. زەریایەک گڕدەگرێت

04-07-2021
ڤیدیۆ.. زەریایەک گڕدەگرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە کەنداوێکی مەکسیك لە زەریای ئەتڵەسی، هێڵی بۆرییەکانی گواستنەوەی غاز لە ناوەڕاستی زەریاکەدا تەقییەوە و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە.

ئاگرەکە بەهۆی دزەکردنی غاز لە هێڵی بۆرییەکانی نزیك دورگەی یوکاتانەوە کەوتووەتەوە و بەشێوەی چاوێکی گڕکانی خڕ لەناوەڕاستی زەریاکەدا دەرکەوتووە بۆیە بە "چاوی ئاگر" ناوبرا.

کۆمپانیای پیترۆڵی سەر بە حکومەتی مەکسیک ڕایگەیاند، ئاگرەکە بۆماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوامبووە .