جیهان

وەزیری تەندروستی بەریتانیا لەسەر ماچێک ناچارکرا دەست لەکار بکێشێتەوە

26-06-2021
وەزیری تەندروستی بەریتانیا لەسەر ماچێک ناچارکرا دەست لەکار بکێشێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزیری تەندروستیی بەریتانیا دەستی لەکارکێشایەوە و دەڵێ" دەستلەکارکێشانەوەکەی پەیوەندی بە لایەنە تەندروستییەکەی ئەو رووداوەوە هەبووە کە دوورەپەرێزیی کۆمەڵایەتی نەپاراستووە".
مات هانکۆک، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا لە هەژماری خۆی لە تویتەر پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، رایگەیاند کە "وەکو وەزیری تەندروستی و کارووباری کۆمەڵایەتی" دەستلەکاردەکێشێتەوە.
دوێنێ رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، ڤیدیۆیەکی مات هانکۆک، وەزیری تەندروستیی بەریتانیای لە کاتی ماچکردنی جینای یاریدەدەری بڵاوکردەوە کە لە 6ـی ئایار تۆمارکراون.