بیروڕا

سەرۆكایەتی پەڕلەمان كۆدەبێتەوە

22-07-2020
سەرۆكایەتی پەڕلەمان كۆدەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی میدیایی باڵكێش كۆبونەوەكە بۆ قسەكردنە لەسەر ئامادەكاریەكانی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان.

كۆبونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە پەرلەمان خولی بەهارەی درێژ كردەوە  بۆ ماوەی مانگێك بەڵام هیچ دانیشتنێكی ئەنجام نەدا.

پێشتریش چەند سەرچاوەیەك ڕایانگەیاندبوو پێدەچێت فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە دەستەی سەرۆكایەت و پەرلەمان بكشێتەوە و بەشداریی هیچ دانیشتنێكی پەرلەمانی كوردستان نەكەن.

لەلایەكی تریشەوە  ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاندووە دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و چاوەڕێی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ناكەن