جیهان

چیرۆکی ئەو پیاوەی نەهەنگێک قووتیدا

17-06-2021
چیرۆکی ئەو پیاوەی نەهەنگێک قووتیدا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە رووداوێکی دەگمەندا کە رەنگە کەس باوەڕی پێ نەکردایا ئەگەر شارەزایان لە رەفتاری نەهەنگەکان نەیان سەلماندایە، راوچییەک لە ویلایەتی ماساچووسیتس ئەمریکی لە مردنێکی مسۆگەر رزگاری بوو دوای ئەوەی نەهەنگێک بۆ ماوەیەکی کورت قووتی دا.
مایکڵ پاکاردی تەمەن 56 ساڵ روونی کردەوە، لە قووڵایی 14 مەتر لە ئاوەکانی بەرامبەر کەناراوی ناوچەی پرۆڤینستاون دەگەڕام، لەناکاو شتێکی گەورە لێم نزیک بوویەوە و دوای ئەوە هەموو دەروبەرم تاریک بوو. پاکارد، دەڵێت: "پێم وابوو دووچاری هێرشی ماسی قرش بوومەتەوە، بەڵام هەستم بە بوونی هیچ ددان و ئازارێک نەکرد، بۆم روون بوویەوە کە من لەنێو دەمی نەهەنگێکم، بەخۆم گوت تەواو دەمرم، لەو کاتە بیرم لە هاوسەر و منداڵەکانم دەکردەوە".
بەگوێرەی رۆژنامەی "گاردیان"ی بریتانی، پاکارد بۆ ماوەی 30 چرکە لەنێو دەمی نەهەنگەکە مایەوە دواتر فڕێی دایە دەرەوە و لە ئێستادا باری تەندروستیی جێگیره.