جیهان

وەزیری دەرەوەی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە

02-05-2021
وەزیری دەرەوەی ئێران دەستی لەکار کێشایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە هەفتەی ڕابردوودا فایلێکی دەنگی سێ کاتژمێری محەمەد جەواد زەریف بڵاو کرایەوە کە تێیدا ڕەخنەی تووند لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی لەناوچووی فەیلەقی قودسی پاسداران دەگرێ و بە پیاوی ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیای ناو دەبات.

لە فایلە دەنگییەکەدا کە هەرای ناوەتەوە لە ئێران و میدیاکانی جیهانیش، زەریف ئاماژە بەوە دەکات کە وەک وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، هیچی بە دەست نەبووە و هەموو کارەکان بە دەست قاسم سولەیمانی بووە.

ئەمڕۆش ٢/٥/٢٠٢١ لە ئەنجامی ئەو گوشارانەی لە سەریەتی، دەستلەکارکێشانەوە خۆی ڕادەستی حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران کرد و چاودێرانی سیاسیش پێشبینی دەکەن پاش پەسەندکردنی دەست لەکارکێشانەوەکەی، دادگایی بکرێت.