لە شاری مایۆرکای ئیسپانیا، کەسێک دەستگیرکرا کە گوماندەکرێ ھۆکاری تووشبوونی ٢٢کەسی تر بووبێ بە کۆرۆنا.
ئەو پیاوە لەکاتێکدا پلەی گەمی لەشی بەرزبووە، بەبێ ماسک چووە بۆ ھۆڵی لەشجوانی و دەوامی فەرمانگەکەشی، لەو شوێنانەش ٥ ھاوڕێی خۆیی و چەند کەسیکی تر تووشی کۆرۆنا بوون.
ئێستا پۆلیس فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایە و سەرەڕای تووشبوونی بە کۆرۆنا، دەستبەسەرە.
جگە لەھاوڕێکانی، ١٤ کەسی تری بنەماڵەکەی کە دەوترێ بەھۆی.کەمتەرخەمی ئەو بووە، تووشی کۆرۆنە بوون کە سێیان منداڵن.