وەرزش

ڕۆناڵدۆ لازیۆی تێکشکاند و ئیمۆبێلی گرتەوە

20-07-2020
ڕۆناڵدۆ لازیۆی تێکشکاند و ئیمۆبێلی گرتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە خولی سێریا ئا، یانەی یوڤێنتوس هەنگاوێکی تر لە نازناوی خولەکە نزیکبووەوە و شکستی بە یانەی لازیۆی ڕکابەری هێنا.

یارییەکە لەسەر یاریگای یانەی خانمە پیرەکە بەڕێوەچوو، ئەستێرەی یارییەکە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو کە توانی هەردوو گۆڵی یانەکەی تۆمار بکات، کە هەردووکیان لە گێمی دووەم بوو، یەکەمیان بە لێدانی سزا و دووەمیشیان بە پاسێکی جوانی دیبالا تۆماری کرد.

ئەوەی بۆ رۆناڵدۆ سەرنجڕاکێش بوو گەیشتنەوەی بوو بە ئیۆمبێلی گۆڵکاری خول، هەرچەندە ناوبراو گۆڵێکی بۆ لازیۆ تۆمارکرد، بەڵام ڕۆناڵدۆ ئێستا هاوشانی ئەو خاوەنی 30 گۆڵە.

ئێستا یوڤێنتوس کۆی خاڵەکانی کردە 80 خاڵ و هەشت خاڵ لەپێش ئینتەرمیلانی دووەمە، لازیۆش لە پلەی چوارەم مایەوە بە 69 خاڵ و بەرێژەیەکی زۆر لە نازناوی ئەم وەرزە بێ هیوا بووە.