جیهان

کەشتی ئێڤەرگیڤن لە نۆکەندی سوێس سەرئاو خرایەوە

29-03-2021
کەشتی ئێڤەرگیڤن لە نۆکەندی سوێس سەرئاو خرایەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کۆمپانیای "ئێنچ کیپ" بۆ خزمەتگوزاری بار لەسەر هەژماری خۆی لە "تویتەر" رایگەیاند، کەشتی بارهەڵگری زەبەلاح "ئێڤەرگیڤن" کە لە نۆکەندی سوێس چەقیبوو ئەمڕۆ دووشەممە سەر ئاو خراویەوە و راستکرایەوە.

پێگەی "VesselFinder" بۆ چاودێری جموجووڵی کەشتییە جیهانییەکان رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار کەشتی " ئێڤەرگیڤن" لە دوای چەقبەستنی لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە جارێکی کەوتەوە سەر ڕێڕەوی خۆیی و 10 کەشتی راکێشان بەشداری لە پرۆسەکە کرد.

ئاژانسی "بلۆمبێرگ" ڕایگەیاند، سەرباری سەرئاوکەوتنی کەشتییەکە، بەڵام دیار نییە کەی نۆکەندەکە بە رووی کەشتییەکانی دیکە دەکرێتەوە، لەکاتێکدا زیاتر لە 450 کەشتی چاوەڕوانی کردنەوەی نۆکەندەکەن.