جیهان

بایدن چەند بڕیارێکی ترەمپی ھەڵوەشاندەوە

21-01-2021
بایدن چەند بڕیارێکی ترەمپی ھەڵوەشاندەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

جۆ بایدن دوای ماوەیەکی کورت لە بوونی بە سەرۆکی ئەمریکا، کۆمەڵێک بڕیاری گرنگ واژۆدەکات.

سەرۆک بایدن هەر پاش ماوەیەکی کورت لەگەڵ گەیشتنی بۆ کۆشکی سپی دەستبەجێ 17 بڕیاری گرنگی واژوکرد، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سەرۆکی پـێشوو بۆ قەدەغەکردنی هاتنی هاوڵاتیانی هەڵگری پاسپـۆرتی حەوت وڵات بۆ ئەمریکا، وڵاتەکانیش بریتیبوون لە عێراق، ئێران، سوریا، سودان، سۆماڵ، یەمەن ، لیـبیا.

گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ ناو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و دکتۆر فاوچی ببێتە سەرۆکی شاندی ئەمەریکایی بۆ ئەو ڕێکخراوە.

ڕاگرتنی بنیادنانی دیواری سەر سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک.

گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتننامەی پاریسی تایبەت بە کەش‌وهەوا.