بیروڕا

شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق گەیشتە هەولێر

20-07-2020
شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق گەیشتە هەولێر
قەبارەی نووسین:
A A 21px

شاندێكی وەزارەتی بەرگری عێراق گەیشتە ھەولێر و لەگەڵ شاندی وەزارەتی پێشمەرگەلە كۆبونەوەدان وگفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی ئەمنی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەكەن

ئەوە لە كاتێكدایە لە  كۆبوونەوەكانی رابردووی لەگەڵ شاندی وەزارەتی بەرگری عێراق لەسەر ھەماھەنگی لە چەند ناوچەیەك گەیشتوونەتە رێككەوتن.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندبوو ئەگەر  هەر ئۆپراسیۆنێك لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەنجام بدرێت دەبێت بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا ئەنجام بدرێت