گشتی

ستایل و ناوی خۆیی بەتەواوی گۆڕی

15-11-2020
ستایل و ناوی خۆیی بەتەواوی گۆڕی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

خانمە هونەرمەندی کورد لۆکە زاهیر، دوای ئەوەی ستایلی خۆیی گۆڕی ئەمجارە ناوی خۆشی گۆڕی.
لۆکە زاهیر کە ناوێکی دیاری هونەری کوردییە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوی خۆیی بۆ شاناز گۆڕی و هۆکارەکەشی رووننەکردووەتەوە.

لۆکە زاھیر خانمە گۆرانیبێژێکی کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە لە‌سە‌ر دە‌ستی ھونە‌رمە‌ند ھەڵکەوت زاھیر ھاتۆتە ناو دنیای ھونە‌ر و بە یە‌کێک لە چالاکترین هونەرمەندە ژنەکانی کورد دادە‌نرێت.لە مناڵیە‌وە خولیای ھونە‌ری بووە‌. دواجار لە ساڵی ٢٠٠٨ دە‌ست بە‌ یەکەمین کارە‌کانی دە‌کات.

یە‌کە‌مین بە‌رھە‌می خۆی وە‌ک کلیپ بڵاو دە‌کاتە‌وە بە‌ناوی (ترس) یە‌کێکە لە گۆرانی ناو ئە‌لبومی (sms) کە لەساڵی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە. پێشوازیە‌کی زۆری لێکرا،لە‌ ساڵی ٢٠١٠ باشترین لاوی ساڵ ھە‌ڵبژێردرا لە‌ ھە‌مان ساڵدا دوو ئە‌لبومی بڵاو کردووە‌و خاوە‌نی زیاتر لە ١٥ کلیپ و زیاتر لە ٧٠ گۆرانییە.