وەرزش

سون باشترینی مانگی ڕابردوو بوو

13-11-2020
سون باشترینی مانگی ڕابردوو بوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەستەی یانەكانی پرێمەرلیگ ناوی باشترین یاریزانی مانگی ئۆكتۆبەری لە خولەكە ئاشكرا كرد.
پێگەی فەرمی یانەكانی پرێمەرلیگ لە تویتەر ئاشكرای كرد، سون هیونگ مین ئەستێرەی یانەی تۆتێنهام هۆتسپێر بەباشترین یاریزانی مانگی رابردووی خولەكە دەست نیشان كراوە، دوای ئەوەی ناوبراو لە مانگی رابردوو 4 گۆڵی تۆمار كرد لەگەڵ رەخساندنی دوو دەرفەتی گۆڵ بۆ هاوڕێكانی.
یانەی تۆتێنهام خانەی دووەمی پرێمەرلیگی گرتووە بە كۆكردنەوەی 17 خاڵ و بە جیاوازی تەنیا یەك خاڵ لە دوای یانەی لیستەر سیتی پێشەنگ دێت.