جیهان

جۆرج بۆش: پیرۆزباییەکی گەرم لە بایدن دەکەم

08-11-2020
جۆرج بۆش: پیرۆزباییەکی گەرم لە بایدن دەکەم
قەبارەی نووسین:
A A 21px

حازم جەعفەر/ باڵکێش

جۆرج بۆش، سەرۆکی پێشوو ئەمریکا لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە جۆ بایدن، سەرۆکی تازە ھەڵبژێردراوی ئەمریکا کرد.

ڕۆژی یەکشەممە 2020/11/8، جۆرج دەبلیۆ بۆش، پیرۆزبایی لە جۆ بایدن سەرۆکی تازە هەلبژێردراوی ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند "پیرۆزباییەکی گەرم لە بایدن دەکەم و سوپاسی ئەو پەیامە نیشتیمانپەروەرییەی لێ دەکەم کە شەوی ڕابردوو بە ئەمریکییەکانی گەیاند".

جۆرج بۆش وتیشی: پەیوەندیم بە کەمالە هاریس کرد و پیرۆزبایی ئەو هەڵبژاردنە مێژووییەم لێی کرد، بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە ئێمە جیاوازی سیاسیمان هەیە، بەڵام دەزانم جۆ بایدن پیاوێکی باش دەبێت و دەرفەتی خۆی بۆ سەرکردایەتی کردن و یەکخستنەوەی وڵاتەکەمان بردووەتەوە.