وەرزش

ڕەنگە فاتێ سێ مانگ داببڕێت

08-11-2020
ڕەنگە فاتێ سێ مانگ داببڕێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەسعود حەسەن/باڵکێش

ئەنسۆ فاتێ ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا دوێنێ شەو لە یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی ڕیال بێتیس دووچاری پێكان بوو، رۆژنامەیەكیش ماوەی دووركەوتنەوەی پێشبینكراوی ئاشكرا كرد.

بەگوێرەی راپۆرتی رۆژنامەی سپۆرت، فاتێ دووچاری پچڕانی كڕكڕاگە بووە لە قاچی چەپیدا، ئەم جۆرە پێكانە پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەگەری نیە، بەلام ڕەنگە ماوەی یەك مانگ و نیو تا سێ مانگ لە یاریكردن داببڕێت.

دوێنێ فاتێ لە تایمی دووەم نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و مێسی هاتە شوێنی، یانەی بارسێلۆنا یارییەكەی بەئەنجامی 5 گۆڵ بەرانبەر 2 گۆڵ بردەوە.