بیروڕا

ئێران.. نۆ هەزار پەرستار تووشی کۆرۆنا بوون

15-07-2020
ئێران.. نۆ هەزار پەرستار تووشی کۆرۆنا بوون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرۆکی رێکخراوی پەرستارانی ئێران ئاشکرای کرد کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تاکو ئێستا نۆ هەزار پەرستار تووشی کۆرۆنا بوون.

محەمەد میرزابەیگی، سەرۆکی رێکخراوی پەرستارانی ئێران بە ئاژانسەکانی ئێرانی راگەیاند، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تائێستا نۆ هەزار پەرستار تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە چوار هەزار کەسیان تەندروستییان ناجێگیرە و توانای کارکردنیان نەماوە.میرزابەگی ئاماژەی بەوەکرد، لە هەموو جیهان دوای بەساڵاچووان و ئەو کەسانەی کە نەخۆشی تریان هەیە، زۆرترین ئاماری تووشبوون و گیان لەدەستدان لەناو ستافی تەندروستیدا بووە و تا ئێستا 140 پزیشک لە ئێران بە کۆرۆنا مردوون. ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە کێشەی کەمی پەرستاری هەیە، ئێستا بۆ هەر 1000 نەخۆش 3 پەرستار هەن.