کوردستان

دوو درۆن ئاڕاستەی نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیران کراون

17-08-2026
دوو درۆن ئاڕاستەی نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیران کراون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان، دوو درۆن لە کاتژمێر 00:28 ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن کراون.

ئەمڕۆ دووشەممە دژەتیرۆری کوردستان هێرشی درۆنی بۆ سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن ڕاگەیاند، هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "درۆنەکان لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاڕاستە کراون" لە ‌هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان:

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی ئابی 2026، لە کاتژمێر 00:28، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی سنووری وڵاتی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەین و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە.