گشتی

107 کەس بە خواردنی فەلافل ژەهراوی بوون

03-09-2022
107 کەس بە خواردنی فەلافل ژەهراوی بوون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە خواردنی فەلافل لە چێشتخانەیەکی پارێزگای میسان لە باشووری عێراق، 107 کەس ژەهراوی بوون.
محەممەد کینانی، وتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای میسان، ئەمڕۆ شەممە 3-9-2022، رایگه‌یاند لە چێشتخانەیەکی شاری مەجەر لە پارێزگای میسان، بەهۆی خواردنی فەلافلەوە تاوەکو بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ١٠٧ کەس ژەهراوی بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای میسان وتی، ئەو چێشتخانەیە بێ مۆڵەتە، پشکنین کراوە و پشکنینەکەش رەوانەی تاقیگە کراوە بۆ زانینی هۆکاری ژەهراوی بوونەکە.