کوردستان

ئومێد خۆشناو: سکاڵاش تۆمارنەکرێ ئەو گەنجە دەمانچەی ڕاکێشا دەستگیردەکەین

25-06-2021
ئومێد خۆشناو: سکاڵاش تۆمارنەکرێ ئەو گەنجە دەمانچەی ڕاکێشا دەستگیردەکەین
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، ئەگەر سکاڵاش لەسەر ئەو گەنجە تۆمار نەکرێت کە لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت و دەمانچە ڕادەکێشێت، ئێمە وەکو حاڵەتی نەخوازراو حسابی بۆ دەکەین و دەستگیری دەکەین.

ئومێد خۆشناو بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند: داوام لە دەزگا ئەمنییەکان کردووە، بە هەر شێوەیەک بێت، ئەو کەسە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن کە دەمانچەی لە گەنجێکی سلێمانی ڕاکێشا.

پارێزگاری هەولێر وتیشی: دەبێت گەنجەکە سکاڵا تۆمار بکات، گەر نەیشیکات ئێمە وەک حاڵەتێکی نەخوازراو مامەڵەی لەگەڵ دەکەین و ڕادەستی دادگای دەکەین.