لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیهتی سلێمانی دەست بەسەر ژمارەیەک باڵندە کێویدا دهگرێت دواتر گەڕاندیانهوه بۆ ناو سروشت.
ئەمڕۆ هەینی (2021.6.25) لە هەڵەتێکدا بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش و لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت دەستیان بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویدا گرتوە کە لەلایەن راوچی و کاسبکارانەوە لە ژێرپردەکەی ناوبازاڕی سلێمانی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت.
دواتر لهلایهن لیژنهی باڵای قائیمقامی سلێمانیییهوه باڵندە و کێوییەکان گەڕێندرانەوە بۆ ناوسروشت، هەڵمەتەکە بۆ پارێزگاری کردنە لەسروشت و پاراستنی ئەو باڵندە و ئاژەڵانە و بەردەوامیش دەبێت تا بنەبڕكردنی دیاردەکە.
لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.


