کوردستان

وێنە.. لە گەرمیان ئاسکێک بەهۆی تینوێتییەوە کوێر دەبێت

19-06-2021
وێنە.. لە گەرمیان ئاسکێک بەهۆی تینوێتییەوە کوێر دەبێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە سنووری گەرمیان، بەهۆی وشکە ساڵیەوە گیاندارە کێوییەکانی سنوورەکە تووشی تنوێتی بوون و هەڕەشە کەوتۆتە سەر ژیانیان، پۆلیسی ژینگەش ڕایگەیاند، ئاسکێکیان دۆزیوەتەوە کە بەهۆی تینوێتیەوە کوێر بووە.

سنووری گەرمیان جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر گیانداری کێوی لێیە، خاوەنی 750 هەزار ئاژەڵی ماڵیشە، ئەمساڵ بەهۆی وشکەساڵیەوە گیاندارەکان و خاوەن ئاژەڵەکان تووشی کێشە بوونەتەوە.

هەرچەندە پۆلیسی ژینگەی گەرمیان بە تانکەر ئاو بۆ ئاژەڵە کێوییەکان دابین دەکات، بەڵام زۆربەی ئەو ئاژەڵانە شوێنی ئاوەکە نادۆزنەوە و ئەو شوێنانەشی پێشتر ئاویان لێ خواردۆتەوە ئێستا وشکی کردووە.