کوردستان

تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی لە سنووری سلێمانی کردە ئامانج

19-06-2021
تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی لە سنووری سلێمانی کردە ئامانج
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی کردە ئامانج کە گەریلای پەکەکەی تێدا بووە.

کامەران حەسەن، قائیمقامی ماوەت ڕایگەیاند: کات 6:30 ئێوارەی ئەمڕۆ فرۆکەیەکی جەنگی تورکیا ئۆتۆمبێلکی لە گوندی گەڵاڵی لە سنوری قەزای ماوەت بۆردوومانکرد و تێکی شکاند کە گەریلای پەکەکەی تێدا بووە.

بەپێی زانیارییەکان لە بۆردومانەکەدا 2 گەریلا گیانیان لە دەستداوە و یەکێکی تریش برینداربووە.